ئاگر لە ڕێستۆرانتێكی شاری سلێمانی كەوتەوە

ئاگر لە ڕێستۆرانتی دیوان لە شاری سلێمانی كەوتەوە و زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.

ئاگرەكە لە نزیك دووكەڵكێشی سەرەكیی ڕێستۆرانتەكە كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

ئاوات عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ئاگرەكە تەنها زیانی ماددیی لێكەوتووەتەوە و هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندێكی كوردستان

بابەتی دواتر

چۆن دەزانیت كەسێك نامە و چاتەكانت دەخوێنێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share