ئەمڕۆ قەدەغەی ڕاوکردنی ماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2026، ماوەی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و ئێستا دەتوانرێت ماسی ڕاوبکرێت.
پێشتر بێستون نەجمەدین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاندبوو، ڕاوەماسی بەپێی یاسا و ڕێساکان دەبێت و ڕاوچییەکان بۆیان نییە بە ژەهر و بۆمب، یاخود هەر شێوازێکی دیکەی ڕاوکردن، ماسی ڕاوبکەن کە زیان بە سامانی ماسی و گەراکانیان بگەیەنێت.