حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 273 کەنیسە و شوێنی ئایینیی مەسیحییەکان و 325 پەرستاگا و شوێنی ئایینیی تایبەت بە ئێزدییەکان، لە هەرێمی کوردستاندا هەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستاندا هەشت ئایین و ئایینزای جیاواز و کۆمەڵەی نەتەوەییەکانی (تورکمان، کلدانی سریانی ئاشوور و ئەرمەن) هەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە سەرجەم کابینەکانی حکومەت بەشداربوون و لە کابینەی نۆیەمیش، دوو وەزارەتیان هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، 19 خوێندنگەی خوێندنی تورکمانی و 50 خوێندنگەی خوێندنی سریانی هەن؛ هاوکات 36 ڕێکخراوی ناحکومی لە بواری پێکەوەژیان و کەلتوور، ئازادانە کاری خۆیان دەکەن.