وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانێت لە هێرشی ئەگەریی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، عێراق و میسڕ، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئابادی ڕوونکردەوە.
وتیشی، واشنتن بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان ئێمە و ئەمریکادا هەیە و دەبێت ئەو هێرشانەی ئیسرائیل کە بۆ سەر لوبنان دەستیپێکردووە، ڕابگیرێن.