یەکێتیی ئەوروپا پارە بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەران تەرخاندەکات

سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتییەکە بڕی سێ ملیۆن و 500 ‏هەزار یۆرۆی بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا ‏تەرخانکردووە. ‏

ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین ئاشکرایکردووە، یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی قەیرانی کۆچبەرانی ‏بیلاڕوسیاوە لەلایەک لە ھەوڵی دابینکردنی ھاوکاریی مرۆییدایه‌ و لەلایەکی دیکەوە ‏لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی كۆچبەران لە ھەوڵێکی دیپلۆماسیی چڕدایە، لە نزیکیشەوە ‏چاودێریی قاچاخچێتی بە مرۆڤ دەکەن و ھەڵسەنگاندن بۆ بژاردەکانی سەپاندنی سزا ‏دەکەن.‏

سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا باسی لەوەکرد، عێراق دەستیکردووە بە ‏گەڕاندنەوەی کۆچبەران و پێشوازی لەو هەماهەنگییەی بەغداد دەکات، جەختیشدەکاتەوە، ‏‏”ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران کەوتوونەتە بۆسەوە”، وەك ئاماژەیەك بۆ هەڵخەڵەتاندنیان ‏لەلایەن قاچاخچییەكانەوە.‏

ڕاشیگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا بڕی سێ ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی بۆ گەڕانەوەی ‏کۆچبەران تەرخانکردووە، ، وەك ئاماژەیەكیش بۆ بیلاڕوسیا، ڤۆندێرلاین وتی، “یەکێتیی ‏ئەوروپا داننانێت بەو ڕژێمەدا کە فشاری توندی خستووەتە سەر خەڵکەکەی خۆی”.‏

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی: ئەو كەسەی شەق لە سەری خوێندكارەكە دەدات دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لە هەولێر ئاسایش خێزانێکی باکووری کوردستانی دەرکرد و ناچار هاتنە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share