کەشناسی: کەش فێنک دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەم ڕۆژانەدا پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و کەش فێنک دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە، لە ئەنجامی هاتنی بارستەهەوایەکی فێنک کە لە ناوچە سنوورییەکان نزیکدەبێتەوە، کاریگەریی لەسەر نزمبوونەوەی پلەی گەرما دەبێت لەسەر سەرجەمی ناوچەکانمان و بە نزیکەی (3-4) پلەی سیلیزی پلەی گەرما نزمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی چوارشەممە، پلەی گەرما دەستدەکاتەوە بە بەرزبوونەوە، بەشێوەی پلە بە پلە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران: ئەو بڕەی بۆ مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دیاریکراوە زۆر کەمە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران ئاشکرایدەکات، پێویستە پەرلەمان کوردستان پاش کارابوونەوە، ئەو بڕە پارەیە زیاد بکات کە بۆ…
Total
0
Share