پێشەوا هەورامانی: مووچەی مانگی شەش هیچ کێشەیەکی نییە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، مووچەی مانگی شەش هیچ کێشەیەکی نییە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نییە.

وتیشی، ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ناردنی تەرازووی پێداچوونەوەیە بۆ ئەوەی هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی پێکهێنانی حکومەتێکی دەستووری دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share