ئەمڕۆ لە سنووری هەولێر، دوو گەنج لە بەنداوی گۆمەسپان خـ.ـنکان، هاوکات هەر ئەمڕۆ گەشتیارێکی عەرەب لە ئاوی زێی بچووک لە سنووری گوندی بۆگد لە شاری کۆیە خـ.ـنکا.
هاوکات دوێنێ هەینی، بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین خـ.ـنکانی پیاوێکی تەمەن 62 ساڵی ڕاگەیاند کە هەوڵیدابوو بە ئاوی زێی بچووکدا لە نزیک گوندی گەرمکان خـ.ـنکا.
هەر دوێنێ بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر، دۆزینەوەی تـ.ـەرمی ژنێكی تەمەن 28 ساڵی ڕاگەیاند کە لە گوندی وەردەک لە کاتی مەلەکردن خـ.ـنکابوو.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش، مێرمنداڵێک لە گوندی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتوو لە ئاوی باڵەجۆ خـ.ـنکا، هەمان ڕۆژیش لە سنووری دهۆک مێرمنداڵێکی دیکە لە بەنداوی خانکێ خـ.ـنکا.