جوتیاران ئاگاداردەکرێنەوە

سایلۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاتەوە کە گەنم دەهێنن بۆ سایلۆکانیان.

سایلۆی سلێمانی بە جوتیاران دەڵێت، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:

1- (رصید داخل خطە و خارج خطە) بە یەک ئۆتۆمبێل مەهێنن، چونکە بەرنامە کۆمپیوتەرییەکە ڕێگەنادات بە تۆمارکردنیان، هەر (رصید)ـە و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆی بهێنن.

2- هەر جوتیارێک دەتوانێت ڕۆژانە یەک ئۆتۆمبێل بهێنێتە ژوورەوە و ناتوانێت لە یەک ڕۆژدا دوو بار یان زیاتر بهێنێتە ناو سایلۆ، ئەگەر لە سیستمەکەش داخڵ ببێت، ڕەتدەکرێتەوە. تکایە بۆ هەر ڕۆژێک و یەک نۆرە بگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى بڕیارێكى توندى بۆ شۆفێرانى ماتۆڕسكیل ده‌ركرد ‏

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شۆفێرانه‌ى كارى دیلیڤه‌ری ده‌كه‌ن، ‏پێویستە هۆکارەکانی سەلامەتی بەکاربهێنن و خۆیان به‌دوور بگرن لە…
Total
0
Share