سەرۆكی هەرێم گەیشتە ئیمارات

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن زایدئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات، گەیشتە دوبەی.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بۆ بەشداریكردنە لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا (COP28) كە سبەینێ هەینی هاوكات لەگەڵ رۆژی نیشتمانیی ئیماراتدا بە ئامادەبوون و بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاوی سەركردەكانی جیهان لە شاری ئێكسپۆ دوبەی ئەنجامدەدرێت.

ئیمارات سەرۆكایەتیی ئەم گەڕەی كۆنفرانسەكە دەكات و پرسەكانی تایبەت بە گۆڕانی كەشوهەوا و چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی لێكەوتەكانی و ڕۆڵی وڵاتان لە كەمكردنەوەی مەترسییەكان تاوتوێدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی کرایەوە و دەتوانن بەکاریبهێنن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئاگاداری…
Total
0
Share