یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری گەردوونناسی رایگەیاند، 6ی حوزەیرانی 2025 دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.

دەشڵێت، “ساڵانە ئەنجومەنی فەتوای سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی كوردستان، دوای دوو مانگی ساڵی كۆچی لە جەژنی رەمەزانە، چاودێری بینینی مانگ دەكەن”.

راشیگەیاند، لە 27ی 5ی 2025 لە كاتژمێر (06:02:18)ی سەر لە بەیانی مانگ نوێ دەبێتەوە و لە ئێوارەی هەمان رۆژ هیلالی مانگ دەبینرێت، لەبەر ئەوەی لە كاتژمێر (10:10:25) ی پێشنیوەڕۆ 0.1 ٪هیلالی مانگ بە(تەلەسكۆپ ) دەبینرێت، دواتر بۆ ئێوارەی هەمان رۆژ لە كاتژمێر (19:17:00) لە كاتی بانگی ئێوارەیە بە كاتی شاری هەولێر 0.5٪نوێ بوونەوەی هیلالی مانگ دەبینرێت، لە هەرێمی كوردستان واتا لە رۆژی 28ی مانگ رۆژەكانی فەریزەی حەج دەستپێدەكات،

وتیشی، “رۆژی پێنجی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەبێتە كۆتا رۆژی، ئەم چەند رۆژە پیرۆزە نۆی (زی الحجە)یە وەستانە لە كێوی عەرەفە (عرفات) لە رۆژی 10ی كۆچی بۆ شەشی مانگی حوزەیران دەكات و دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share