بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی شێوازی وەرگرتنی جوتیاران، کێشە دروستدەکات و کێشە بۆ جوتیاران دروستدەکات.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق، پڕۆسەی نۆرەگرتنی گەنمی کرد بە ئەلیکترۆنی، ئامادەکاریی تەواو کراوە و لەگەڵ دەستپێکی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم، لینکەکە بۆ جوتیاران بڵاودەکەینەوە، هەروەها هیچ جوتیارێک ناتوانێت بەبێ ئەو نۆرە ئەلیکترۆنییە، گەنمەکەی ڕادەستبکات.
وتیشی، بەشێکی زۆری جوتیاران و منداڵەکانیشیان هیچ خوێندەوارییەکیان نییە، یان تەنانەت مۆبایلی زیرەکیان نییە تا بتوانینن ئەم سیستمە نوێیە بەکاربهێنن، بۆ ئێمە سیستمەکە هیچ کێشەیەکی نییە و ئاسانکارییە، جیا لەوانەی باسمکرد، لینکەکە هەفتەی دوو جار دەکرێتەوە ئەمەش لۆد و جەنجاڵییەکی زۆر دەخاتە سەر ئەو لینکە و هێندەی دیکە ئەرکی جوتیاران قورس دەکات.