پیرێز و دیارییە گرانبەهاکەی 

فلۆرینتینۆ پیرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید پاش هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی یانەکە، لە ئێستادا کار لەسەر داواکارییەکانی خۆسێ مۆرینیۆ-ی ڕاهێنەری نوێی یانەکە دەکات و بڕیاریشە زوو بەڵێنەکەی جێبەجێبکات.

بەپێی ڕۆژنامە ئیسپانییەکان، سەرۆکی یانەی شاهانە، پاش ئەوەی بڕیارییدا گرێبەستێکی 150 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەش بە هاندەران بکات و مۆرینیۆ بۆ سەرکردایەتییکردنی یانەکە بگێڕێتەوە، لە ئێستادا کار لەسەر ئەو بەڵێنانە دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی دەنگۆکانی نزیک لە یانەکەش؛ یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا دوو یاریزانی وەک گرێبەستی سەرەکی دیارییکردووە کە ئەوانیش خولیان ئەلڤارێز-ی هێرشبەری یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدرید و مایکڵ ئۆڵسێی-ی یاریزان و ئەستێرەی ناوەندی یانی بایرن منشنە.

هەر بپێی ڕاپۆرتێکی سکای سپۆڕت، بێجگە لەو دوو یاریزانە ناوی هەریەکە لە جواو نێڤێش و ڤیتینیاش دەهێندرێن و پیرێز دەیەوێت بە هێنانی مۆرینیۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە یانەکەدا ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share