ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی پەیامنێران لەبارەی هێرشکردنە سەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر

لەبارەی هێرشکردنە سەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕێکخراوی پەیامنێران هاتە دەنگ و ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەوە لە ڕووداوی هێرشکردنە سەر( دیار حسێن، پەیامنێر، و ڕێبین عەلی، وێنەگری تۆڕی میدیایی ئێستا) دەڕوانین لە کاتی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانی ڕزگاربووانی شاڵاوی ئـ.ـەنفال لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر.

دەشڵێت، ئازادیی ڕاگەیاندن و مافی دەستگەیشتن بە زانیاری، بنەمایەکی سەرەکیی سیستمی دیموکراسییە، هەر ڕێگرییەک یان هەڵسوکەوتێک کە ببێتە هۆی سنووردارکردنی کاری ڕۆژنامەنووسی، دەبێت بە وردی لێی بکۆڵدرێتەوە و چارەسەری یاسایی بۆ دابنرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، ڕێکخراوی پەیامنێران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پاراستنی سەلامەتی و ئازادیی کارکردنی ڕۆژنامەنووسان، بەرپرسیارێتییەکی یاسایی و ئەخلاقیی دامەزراوە حکومییەکانە، هەروەها گرنگە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کاربکەن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کاری میدیایی و ڕووماڵکردنی چالاکییە گشتییەکان.

ڕێکخراوەکە ئەوەش دەڵێت، داوا لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەکەین پێویستە ڕێگری بکەن لە  دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ، ئازادیی ڕاگەیاندن و ئازادیی ڕۆژنامەنووسی یەکبگرێتەوە،، ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان پشتیوانیی خۆی لە مافە ڕەواکانی ڕۆژنامەنووسان دووپاتدەکاتەوە و جەخت لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە ئازادیی ڕاگەیاندن و کاری پیشەیی میدیا دەکاتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share