حكومەتی هەرێم: لە كابینەی نۆیەمدا مۆڵەتی 201 پرۆژەی وەبەرهێنان بە وەبەرهێنەران دراون

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردووی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم، مۆڵەتی 201 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 11 ملیار و 562 ملیۆن و 93 هەزار دۆلار لەسەر ڕووبەری 10 هەزار و 603 دۆنم زەوی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دراون بەشێكی زۆری ئەو پڕۆژانەش لە لایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە ئەنجامدراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، ساڵی 2019 كە سەرەتای دەستپێكی كابینەی نۆیەم، 16 پڕۆژە مۆڵەتیان وەرگرتووە، كە سەرجەمیان لە لایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە بوون و سەرمایەكەیان 485 ملیۆن و 204 هەزار و 256 دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ساڵی 2020 كە تێیدا پەتای كۆرۆنا سەرجەم جیهانی گرتەوە و هەرێمی كوردستانیش لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی بێبەش نەبوو، بەڵام 76 پڕۆژە لەو ساڵەدا مۆڵەتیان وەرگرتووە، كە لە كۆی ئەو ژمارەیە تەنها دوو پڕۆژە بە هاوبەشی لە نێوان وەبەرهێنەرانی خۆماڵی و بیانی ئەنجامدراون، بەڵكو 74 پڕۆژەكەی دیكە لەلایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە ئەنجامدراون، كە كۆی گشتی پڕۆژەكانیش بە سەرمایەی یەك ملیار و 984 ملیۆن و 591 هەزار و 500 دۆلار بووە و لەو بڕەدا وەبەرهێنەرانی خۆماڵی یەك ملیار و 967 ملیۆن و 25 هەزار و 500 دۆلار وەبەرهێنانیان كردووە و پرۆژە هاوبەشەكانیش بە بڕی 17 ملیۆن و 566 هەزار دۆلار ئەنجامدراون.

ئاشكراشیكردووە، ساڵی 2021 پڕۆژەكان بەردەوامبوون تێیدا 70 پڕۆژەی جۆراوجۆر مۆڵەتیان وەرگرتووە،‌ لە كۆی ئەو ژمارەیە تەنها یەك پڕۆژە لە ڕێگەی وەبەرهێنەری بیانی بووە و یەك پڕۆژەش بە هاوبەشی بووە و 68 پڕۆژەكەی دیكە لە لایەن وەبەرهێنەری خۆماڵییەوە جێبەجێكراون، كە سەرمایەی هەر 70 پڕۆژەكە 8 ملیار و 515 ملیۆن و 645 هەزار و 864 دۆلار بووە، لەشەش مانگی یەكەمی ساڵی 2022 حكومەتی هەرێم بەردەوام بووە لە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان، بە شێوەیەك كە 35 پڕۆژەی جۆراو جۆر لە بوارە جیاوازەكان مۆڵەتیان وەرگرتووە بە سەرمایەی 330 ملیۆن 696 هەزار و 265 دۆلار و سەرجەمیان لەلایەن كۆمپانیا خۆماڵییەكانەوە جێبەجێكراون.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەرێم خاوەنی ئۆتۆمبێلە تۆمار نەكراوەكان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

مانچستەر سیتی چوارەم گرێبەستی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share