پسوڵەی خۆراکی هەولێر: مامەڵەی زیادکردنی منداڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراک کاراکرا

پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، مامەڵەی زیادکردنی منداڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراک کاراکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر مامەڵەی زیادکردنی مناڵی خوار تەمەن 12ساڵ بۆسەر پسوڵەی خۆراک کرایەوە لەڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراک.

ئاماژە بەوەشدەکات، هاوڵاتییانی شاری هەولێر، ئێستا دەتوانن ناوی منداڵەکانتان تۆماربکەن لەڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراک، هەر هاوڵاتییەکیش کێشەی هەبوو لەکاتی تۆمارکردنی ناوی منداڵەکەی لە سیستمی ئەلیکترۆنی، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکات بۆ ئاسانکاری و تۆمارکردنی ناوی منداڵەکەی.

دەشڵێت، پێویستە بۆ تۆمارکردنی ناوی منداڵ یەکێک لەم ڤیزاکارتانە لەلاتان بێت بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی.

1- ڤیزاکارتی بانکی جنوبی.

2- ڤیزاکارتی Q Card.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share