ستران عەبدوڵا: ئەمە ڕێککەوتنی ئەوانەیە کە دەزانن هیچ کەسێک سوپەرمان نییە

ستران عەبدوڵا نووسینێی بە ناوی (ڕێککەوتنی زیندووەکان) سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ بڵاوکردەوە.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە ڕێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ نووسیویەتی، “ئەمە ڕێککەوتنی زیندووەکان و ئەوانەیە کە زیندوو و بوژاوەن، هەروەها هەست بە گۆڕانکاری لە هەناوی کۆمەڵی کوردەواری دەکەن و دەزانن دونیا هەر دەورانێک و سیاسەتێکی چالاک و دەستپێشخەری دەوێت”.

هەر سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە، ستران عەبدوڵا دەشڵێت، “ڕێککەوتنی ئەوانەیە کە دەزانن کەس سوپەرمان نییە، هەموو هاوپەیمانیی و هاورێی گەرەکە، پیرۆزە لە هەموو خەڵکی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: تا لە ناوچەکەدا جەنگ بەردەوامبێت بە نیازی هەرزانبوونی نرخی بەنزین مەبن

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تاوەکو جەنگ لە ناوچەکە بەردەوامبێت، قەیرانی بەنزینیش بەردەوامدەبێت. بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە…
Total
0
Share