سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: کۆتاییمان بە هاوکێشەی ‘ئاگربەستی سەر کاغەز’ هێنا

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، کۆتاییمان بە هاوکێشەی ‘ئاگربەستی سەر کاغەز’ هێنا.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی توانیویەتی کۆتایی بەو هاوکێشە کۆنە بهێنێت کە تێیدا ڕێککەوتنەکانی ئاگربەست تەنیا وەک دەقێکی نووسراوی سەر کاغەز دەمانەوە و لەسەر زەویش بە کردەوە لەلایەن نەیارەکانیانەوە پێشێل دەکران.

 قالیباف ئاماژەی بەوەش کرد، پەیام و کردەوە سەربازییەکانی ئەمدواییەی ئێران ڕێسای نوێی بەسەر واقیعدا سەپاندووە و چیتر ڕێگە بە پێشێلکاریی لایەنی بەرامبەر نادرێت و هاوکێشەکە گۆڕدراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share