تەلەفیزیۆنی ئێران: تاران سکاڵای لەسەر بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم تۆمارکرد

تەلەفیزیۆنی ئێران رایدەگەیەنێت، تاران سکاڵای لەسەر رافایێڵ گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم تۆمارکرد.

تەلەفیزیۆنی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا هۆکاری سکاڵاتۆمارکردنەکەی روونکردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆی ئەوەی بەرامبەر بە “چالاکییە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران”، لایەنگیریی کردووە.

دەشڵێت، لە سکاڵاکەدا، گرۆسی تۆمەتبارکراوە بە پێشێلکردنی بێلایەنیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و بەتەواوی لایەنگیریی خۆی بۆ “دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران”، دەربڕیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان: مامەڵەی تاڵیبان لەگەڵ ژناندا هێڵی سوورە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتی متمانەپێكراوی پێگەیشتووە دەربارەی پێشێلكاریی مەترسیدار له‌لایه‌ن بزوتنەوەی تاڵیبان -ـه‌وه‌ لە ئەفغانستان. میشیل باشیلیت،…
Total
0
Share