بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی: هەر بریکارێک دوابکەوێت لە گەڕاندنەوەی پارەی بەشەخۆراک سزا دەدرێت

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 30 بریکاری خۆراکمان ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەر ئەم مانگە دوابکەون لە هێنانی پارە، ئەوا سزا دەدرێن.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێمە سێ هەزار 945 بریکاری خۆراکمان هەیە و ژمارەی بریکارەکانمان لەوانەی هەولێر زیاترە، تا ئێستا هیچ کەسێکمان لەسەر درەنگ گەڕاندنەوەی پارەی بەشەخۆراک سزا نەداوە، هەرچەندە ئەم مانگە 30 بریکارمان زۆر درەنگ پارەکانیان گەڕاندەوە و بە هەرشێوەیەک بووە پارەکەمان دابین کردووە تاوەکو دابەشکردنی بەشەخۆراک دوانەکەوێت.

وتیشی، بەڵام ئەو 30 بریکارەمان ئاگادارکردووەتەوە کە ئەم مانگە ئەگەر دوابکەون لە گەڕاندنەوەی پارەکانیان، ئەوا ناچاردەبین سزای یاساییان بدەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
Total
0
Share