نوێترین زانیاری لەبارەی دروستکردنی بەنداوێکی نوێ لە سلێمانی

بەنداوێکی نوێ لە سلێمانی دروستدەکرێت کە توانای گلدانەوەی نۆ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەنداوێک لەسەر چەقچەق دروستدەکرێت کە لە 30%ی کارەکانی تەواوبووە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەنداوەکە بڕێکی کەم ئاوی گلدەدایەوە و بەرزیییەکەی کەمبوو بڕیارماندا ریدیزاینی بۆبکەین و لە کەمتر لە چوار ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ نۆ ملیۆن مەتر سێجا، گەورەدەکرێت.

وتیشی، بەنداوەکە یەکێکە لە بەنداوە گرنگەکان بۆ سلێمانی کە نۆ ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە، ساڵانە نزیکەی 12 بۆ 14 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ چەمی چەقچەق دابیندەکات.

باسی لەوەش کرد، بەنداوەکە ناوچەی سەرچنار بەتەواوەتی دەگۆڕێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاوی چەمی قلیاسان و وادەکات بەردەوام چەمەکە ئاوی تێدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مەهامی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەت خزمەتكردنی هاوڵاتییانە بەبێ جیاوازی

بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە دەباشان بەڕێوەچوو.…
Total
0
Share