تایلەر سویفت هونەرمەندێکی ناوازەیە و یەکەم گۆرانیبێژە توانیویەتی تەنیا لە ڕێگەی مۆسیقاوە ببێتە ملیاردێر.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی، سامانی تایلەر سویفت، گۆڕانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی، ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەمەش ئەو گۆرانیبێژە دەکات بە یەکێک لە ناوازەترین هونەرمەندەکان لە پیشەسازیی کات بەسەربردندا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پێچەوانەی زۆرێک لە هونەرمەندە ملیاردێرەکانی وەک جەی زی، ڕیهانا و چەندانی دیکە، کە سامانەکانیان بەشێوەیەکی سەرەکیی لە ڕێگەی کۆمپانیای بازرگانی، وەبەرهێنان و میکیاژەوە بەدەستهێناوە، تایلەر سویفت سامانەکەی تەنیا لە ڕێگەی بەرهەمی هونەری، فرۆشتنی بلیتی ئەلبوم و ئاهەنگەکان بەدەستهێناوە.