ڕۆژنامەنووس تەحسین چۆمانی لە هەژماری ڕەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، وتاری سیاسیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، وێستگەیەکی نوێی فیکری و بیرکردنەوەی سیاسییانەیە.
ڕۆژنامەنووس تەحسین چۆمانی نووسیویەتی، هەمووان گوێی بۆ دەگرن، وتاری سیاسیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، وێستگەیەکی نوێی فیکری و بیرکردنەوەی سیاسییانەیە، کە مەودایەکی درێژە ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە لەناو دەستەبژێری سیاسی ئێمەدا غیابە و بوونی نییە.
دەشڵێت، بێ هۆکار نییە، کاتێک بافڵ جەلال تاڵەبانی قسەدەکات هەمووان گوێڕادەگرن و سەرنجی ئەو دەستەواژە کورتە سیاسییانەی دەدەن کە لەبارەی حکومڕانی باش، وزە، پرسە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان، دەیڵێت، ئامادەیی ئەو گرنگییەکی زیاتر بە کۆڕ و کۆبوونەوە تایبەتەکان دەدات، هیچ شتێک ناڵێت کە گرێی کێشەکانی لا ڕوون نەبێت.