ڤڵادیمێر پوتن: ڕوسیا چـ.ـەکی بە ئـ.ـێران نەداوە

سەرۆکی ڕوسیا لە لێدوانێکی فەرمیدا بە توندی ئەو دەنگۆ و تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازیی وڵاتەکەی دەکەن بۆ تاران.

ڤڵادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا، ڕایگەیاند، ئەوان هیچ جۆرە چەکێکیان بە ئێران نەداوە.

ئەم ڕوونکردنەوەیەی سەرۆکی ڕوسیا لە کاتێکدایە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بەتایبەت لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە چاودێرییەکی وردی پەیوەندییە سەربازی و ستراتیژییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران دەکرێت و هەمیشە گومان لەسەر ئاڵوگۆڕی تەکنەلۆجیای سەربازی لە نێوانیاندا هەیە، بەڵام پوتن بەم لێدوانە بێدەنگیی شکاند و بە شێوەیەکی بڕاوە هاوکارییە چەکدارییەکانی لەم قۆناغەدا ڕەتکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی داوه‌.. له‌ تونس “گورگێكی ته‌نها” ده‌ستگیركرا

ڕۆژنامه‌ى “شروق”ى تونسی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌سێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ى داوه‌. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ر به‌…
Total
0
Share