هێرشی موشەکی کرایەسەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە دێرەزور

موشەکێک لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لە دێرەزوور کەوتەخوارەوە، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، گروپەکانی سەربە ئێران لەپشت هێرشەکەوەن”.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی موشەکێک لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لە دێرەزور، کە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای تێدایە، تەقینەوەیەک لە كێڵگەكە ڕوویداوە، هیچ زانیارییەکیش لەبارەی زیانە گیانییەکانی تەقینەوەکەوە نییە.

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری زۆرە گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لەپشت هێرشەکەوەبن.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری دێرەزور، كە نزیكن لە كێڵگە نەوتییەكانەوە، ڕوبەڕووی چەند هێرشێک بوونەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە.

دوایین هێرشیش 7ی ئەم مانگە بوو، کە لە کێڵگەی نەوتی عومەر کرایە سەر پێگەیەکی ئەمریکا لەو ناوچەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران دەکات

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات ئەو رێککەوتنی لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ…
Total
0
Share