عەلی زەیدی پێی وتووین کێشەی مووچە نامێنێت دیلان غەفور

سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەڵێنیدا کە چیتر مووچە پەیوەست ناکرێت بە بابەتی سیاسییەوە.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد باشن، لە سەرەتای دروستبوونی ئەم کابینە نوێیەی حکومەتی عێراق، ئێمە تێبینیی زۆرمان هەبوو، سەرجەمیان بەرزکرانەوە بۆ بەردەم عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە گرنگییەوە تەماشایان کرا، دواتر دەنگیان لەسەر درا و جێگیرکران.

باسی لەوەشکرد، لەسەر ئاستی حکومەت، وەفدی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادیان کرد، لەگەڵ عەلی زەیدی کۆبوونەوە و ناوبراو پێی ڕاگەیاندوون کە کێشەی مووچە نامێنێت و چیتر ئەو بابەتە پەیوەست ناکرێت بە هیچ بابەتێکی دیکەی سیاسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ڕەزامەندیی تەندروستيی عێراقمان وەرگرت بۆ بەشە دەرمانی پاڵپشتیكار بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستيی حكومەتی عێراق كۆبووینەوە و ڕەزامەندی درا…
Total
0
Share