قەڵادزێ.. تەقە لەماڵی سلێمان هەڵشۆیی کرا

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە قەڵادزێ چەند چەكدارێك تەقە لە ماڵی سلێمان هەڵشۆیی دەكەن و هەڵدێن.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کاتژمێر 9:00 ئەمشەو لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، تەقە لە ماڵی سلێمان ھەڵشۆیی كراوە و خێزان و منداڵەکانیشی لە ماڵەکەدا بوون”.

وتیشی، “ھیچ کەسێک بەهۆی تەقەكانەوە بریندار نەبووە”.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد، تا ئێستا ناسنامەی تەقەکەرەکان ئاشکرانەبوون و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی نەک ڕێگر نییە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت بەڵکو جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی برای بەڕێزم…
Total
0
Share