وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هەواڵێک رەتدەکاتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەموو ئەو هەواڵانەی باس  لە بڕینی دەرماڵەی مەترسیی هێزە ئەمنییەکان دەکەن کە 500 هەزار دینارە دوورن لە راستییەوە.

دەشڵێت، “بەپێی یاسا بەرکارەکان و بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە بەردەوامین”.

وەزارەتەکە داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، تەنها پشت بە سەرچاوەی رەسمیی وەزارەتی دارایی ببەستن لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریدا بۆ ئەوەی خەڵک بە لاڕێدا نەبەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران موچەی پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەكان ڕادەگرێت

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێوشوێن بەرامبەر پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەكان دەگرێتەبەر لەنێویشیاندا بڕینی موچە. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی…
Total
0
Share