خاوەنی دوکانە سووتاوەکەی سلێمانی قەرەبوو دەکرێتەوە

سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی، ڕایگەیاند، خاوەنی دوکانە سووتاوەکەی سلێمانی قەرەبوو دەکرێتەوە.

عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی، تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، خێرخوازێک لە سلێمانی، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، خاوەنی ئەو دوکانی غازەی کە ئەمڕۆ لە گەڕەکی کارێزە وشک دوکانەکەی سووتا، قەرەبوو دەکاتەوە.

وتیشی، لە دوکانەکەدا 175 بتڵ سووتاون، ئەو خێرخوازە 175 بتڵی نوێ بۆ خاوەنی دوکانەکە دابیندەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share