فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان ژمارەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنیی سوپای ئـ.ـێرانیان تێکشکاندووە و لە کاردانەوەی ئەو هێرشانەش، دوورگەی قیشم-یان لە بەئامانج گرتووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سێنتکۆم، شەوی ڕابردوو ئـ.ـێران لە ڕێگەی بەکارهێنانی درۆن و مووشەک، هێرشی کردووەتە سەر چەند وڵاتێکی دراوسێی. سێنتکۆم دەشڵێت تاران نەیتوانیوە ئامانجەکانی بپێکێت.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، هیچ سەربازێکیان لە هێرشەکاندا بـ.ـریندارنەبووە، هەروەها هێزەکانیان ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی دیکە کە لە ماوەی ئاگربەستدا بکرێتە سەریان.