نەوتی خاوی برێنت 68 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزبووەوە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 68 دۆلاری تێپەڕاند.

نرخی نەوت لە جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەربەستی 68 دۆلاری بڕی.

لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 68 دۆلار و 4 سەنت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكی) بەرامبەرە بە 64 دۆلار و 21 سەنت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەكردووە، دابەزینی نرخی دۆلار و كەمبوونەوەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكی هۆكاری زیادبوونی نرخی نەوتی خاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندیی فەرەنسا: سەرکەوتنی ترەمپ مەترسی لەسەر ئابوریی جیهانی دروستدەکات

پارێزگاری بانکی ناوەندیی فەرەنسا پێیوایە سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا مەترسییەکانی سەر ئابوریی جیهانی زیاددەکات. فرانسوا ڤیلێرۆی،…
Total
0
Share