پادشای نوێی بەریتانیا 100 كەس لە كارەكانیان دەردەكات

چارڵسی سێیەم پادشای نوێی بەریتانیا، دەیەوێت 100 فەرمانبەری كۆشكی شاهانە لە كارەكانیان دەربكات.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی، پادشا چارڵسی سێیەم شوێنی كاركردنی لە كلارنس هاوسەوە دەباتە كۆشكی باكینگهام، بەوەش دەیان فەرمانبەری كۆشكی شاهانەی كلارنس هاوس لە بەردەم لەدەستدانی كارەكانیاندان.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، ئەو فەرمانبەرانە ئەمیندارانی تایبەتیی دەسەڵاتی شاهانە و فەرمانبەرانی نووسینگەی دارایی و تیمی پەیوەندییەكان و فەرمانبەرانی خێزانی شاهانەن، ئاگاداركراونەتەوە لەوەی كارەكانیان لەدەستدەدەن و بەوەش تووشی سەرسووڕمان بوون و نیگەرانن.

“گاردیان” دەڵێت، “هێشتا كۆتا بڕیار لەبارەی چارەنووسی فەرمانبەرەكانەوە نەدراوە و 101 فەرمانبەری دیكەش كە ئاگادارینامەكەیان پێنەگەیشتووە، دڵخۆشن و پێیانوایە دەگوازرێنەوە بۆ كۆشكی باكینگهام و لە كارەكانیان بەردەوامدەبن”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر مەرجەکانی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ئەو دزەی بۆ چارەسەری خوشکەکەی دەستیبەسەر بانکێکدا گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share