وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە: 500 پارچەزەوی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دابەشدەکرێت

وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە، هەفتەی داهاتوو 500 پارچەزەوی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دابەشدەکرێت.

فەرحان عیزەت، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، 8ی حوزەیرانی 2026، 137 پارچەزەوی بەشێوەی تیروپشک بەسەر 137 فەرمانبەری سنووری شارەوانیی هەڵەبجە دابەشدەکرێت، ئەوانەی دیکەش کە ماون، پاش تەواوکردنی مامەڵەکانیان پارچەزەوی وەردەگرن، تاوەکو کۆی گشتی بگاتە 500 پارچەزەوی.

وتیشی، لە ساڵی 2010ەوە دابەشکردنی زەویمان بەسەر فەرمانبەراندا وەستاندووە، هەروەها تا ئێستا بڕیارە ئەو 137 پارچەزەوییە لە کەرتی 24ی جەلیلە لە سنووری شاروانیی هەڵەبجە دابەشبکرێن دابەشبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان: لە سبەینێوە نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک پێکەوە هەناردەدەکرێن

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنێکی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕاگەیاند و دەڵێت، لەپێناو دابینکردنی مووچە، لە سبەینێوە…
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە حکومەتی عێراق، راگەیەندراوێک سەبارەت بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە.…
Total
0
Share