وەزیری ناوخۆی هەرێم: بڕینی مووچە کارەساتێکی گەورەیە

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕینی مووچە کەمتر نییە لەو کارەساتانەی پێشتر بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتووە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پرسی مووچە بووەتە چیرۆکێکی دوورودرێژ، لەگەڵ ئەوەی مووچە مافێکی سەرەتایی خەڵکی کوردستانە و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی پێوە پابەندە.

وتیشی، نێوانی ئێمە و حکومەتی عێراق دەستوورە، بۆیە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ دەستوور و، یاسا جێبەجێبکرێت، پێویستە مافی خەڵکی کوردستان بدرێت و کۆتایی بە سیاسەتی دژایەتیکردنی خەڵکی کوردستان بێت.

ئەوەشیخستەڕوو، “پێویستە کۆتایی بە هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بێت؛ بڕینی مووچە و بودجەی کوردستانیش کەمتر نییە لەو کارەساتانەی پێشتر بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئابڵۆقەیەکی گشتی بەسەر خەڵکی کوردستان کارەساتێکی گەورەیە، دەخوازین بە دەستوور و ئەو کێشەیە چارەسەربکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: سبەینێ گەشتە ئاسمانییەکانمان لەگەڵ ئەڵمانیا دەستپێدەکەنەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ هێڵێکی دیکەی ئاسمانیی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە. دانا محەمەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share