کەشناسی: پلەی گەرما لە ناوچەیەک دەگاتە 42 پلە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پلەی گەرما لە ناوچەیەک دەگاتە 42 پلە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچەهەور، پلەی گەرما بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ  بەرزدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما بە (1-2) پلەی سیلیزی  بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی

پیرمام: 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share