وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، کێشەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد سیاسییە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو 110 ملیار داهاتی ناوخۆمان هەبووە، لە هەوڵی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکانین.
وتیشی، کێشەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد سیاسییە و هەموو مانگێک بەشێک لە مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەبڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە عێراق سەرقاڵی بودجەی ساڵی 2026ن، بەڵام قورسە فریابکەون.