هاتوچۆی سلێمانی: بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کارکردن و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، لە دوای گۆڕینی کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی و سەرپێچی شۆفێران لە رێگای سەرەکی سلێمانی – تاسڵوجە، ئێستا ژمارەیەک لەو کامێرایانە کاردەکەن و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کامێراکان بەسیستمی یەک خاڵ کاردەکەن، لە توانایاندایە لەیەک کاتدا سەرپێچی تیژڕەوی سێ ئۆتۆمبێل بەیەکەوە تۆماربکەن، لە ئایندەیەکی نزیک سەرجەمیان دەکەونە کار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share