دۆناڵد ترەمپ بۆ ناتانیاهۆ: تۆ شێت بویت

دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ناتانیاهۆی ڕاگەیاند، “تۆ شێت بویت و هەمووان ڕقیان لێتە”.

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە و پێی وتووە، “تۆ بەتەواوی شێت بوویت، ئەگەر من نەبوومایە ئێستا لە زیندان دەبوویت، من ڕزگارم کردیت، ئێستا بەهۆی کارەکانتەوە هەمووان ڕقیان لە تۆ و ئیسرائیلە”.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ترەمپ بە نەتەنیاهۆی وتووە ئەگەر هەڕەشەکانی بۆ بۆردوومانکردنی پایتەختی لوبنان جێبەجێبکات، ئەوا ئیسرائیل زیاتر لە جیهاندا گۆشەگیر دەبێت.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ناتانیاهۆی بە بێئەمەک لە بەرامبەر سەرۆکی ئەمریکا تۆمەتبارکردووە.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: دەستبەجێ هێرش بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی رابگیرێت

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی حەلەب بڵاوکردەوە و داوایکرد، دەستبەجێ هێرش بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان…
Total
0
Share