ترەمپ گەمارۆی تەواوەتی بەسەر ڤەنزوێلادا سەپاند

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەمارۆی تەواوەتی خستە سەر هەموو ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کە دەچنە ڤەنزوێلاوە یان بەجێیدەهێڵن، ئەمەش بەو ئامانجەی گوشاری زیاتر بخاتە سەر نیکۆلاس مادۆرۆ.

لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ نووسیویەتی، ئەمڕۆ فەرمانمکرد، کە گەمارۆی تەواوەتی بخرێتە سەر تەواوی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی کە دەچنە ناو ڤەنزوێلاوە یان بەجێیدەهێڵن.

دەشڵێت، هەروەها ژمارەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کاریبی زیاتردەکرێت، تاوەکو ڤەنزوێلا لەبەرامبەردا ئەو نەوت، زەوی و سەرجەم کاڵایانەی کە دزیویەتی دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئەمریکا.

نووسیویشیەتی، دەسەڵاتی نایاسایی مادورۆ، نەوتی کێڵگە نەوتییە دزراوەکان بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی بودجەی خۆی بۆ مادەی هۆشبەر، بازرگانیکردن بە مرۆڤ، کوشتن و رفاندنی خەڵک.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share