شەڕ و پێكدادان لەنێوان تاڵیبان و پاسەوانی سنووری ئێران ڕوویدا

هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئێران فۆتۆ: AFP

پێكدادانی چەكداری لەنێوان چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان و هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئێرانی ڕوویدا.

ڕووبەڕووبوونەوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی كنج كە دەكەوێتە ویلایەتی نیمروز لە باشووری ئەفغانستان و سەر سنووری ئێران بووە.

بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە لە شەڕەكەدا چەك قورس و سوك لە هەردوولاوە بەكارهێنراوە.

میدیاكان بڵاویانكردەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان داوای لە دانیشتوانی ناوچەكە كردووە بەخێرایی ماڵەكانیان چۆڵبكەن، لەهەمان كاتدا پشتیوانیی ئەمنی و سەربازی گەیەندراونەتە ناوچە سنوورییەكان.

بەپێی پێگەكانی سەر بە تاڵیبان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەكدارانی بزوتنەوەكە دەستیان بەسەر ژمارەیەك خاڵی پشكنینی سەربازی سەر بە پاسەوانی سنووری ئێرانیدا گرتووە.

لە بەرامبەردا ئاژانسی تەسنیم-ی ئێرانی بڵاویكردەوە كە ڕووبەڕووبوونەوەكە بەهۆی “لێكتێنەگەیشتنی سنووری” بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا درێژخایەن نابن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە و دەشڵێت، درێژە ناکێشێت. وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share