ئەمڕۆ 51 ساڵ بەسەر دامەزراندنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 51 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا تێپەڕی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاراوگە دروستبوو تاوەکو لە شاخ و دۆڵەکانى کوردستان شەڕ لە دژى ڕژێمى بـ.ـەعس بکات.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 51 ساڵ لەمەوبەر لە 1ی حوزەیرانی ساڵی 1975 وەک حزبێکی سۆشیاڵ دیموکرات لەلایەن حەوت سەرکردە و ئەکادیمیی دیاری کوردە دامەزرا، کە بریتیبوون لە (سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی، د. فوئاد مەعسوم، عادل موراد، نەوشیروان مستەفا، عەبدولڕەزاق فەیلی، هۆمەر شێخ مووس، د.كەمال فوئاد)، یەکێتی هەر لە دامەزراندنییەوە، تا ئێستا هەزاران شـ.ـەهیدی لە پێناو گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان داوە.

دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاش چەند مانگێکی کەم دێت لە نسکۆی شۆڕشی ئەیلول، دامەزراندنەکەی لەکاتێکدا بوو، کە ئومێدەکان بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کورد زۆر لاوازبوو.

یەکێتی لە یەکگرتنی سێ ڕێکخراو و بەرەی جیاواز دروستبوو، ئەوانیش بریتین لە کۆمەڵەی مارکسی- لینینیی کوردستان، بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان و هەروەها ئەو کەسانەی پێیان دەوترا هێڵی گشتی.

بڕیارى دروستبوونى یەکێتی بۆ دەستپێکردنەوەى شۆڕش و بەرەنگاربوونەوەى حزبی بـ.ـەعس بوو، یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتیی حزبەکەش لە 31ی تەموزی 1977 بەڕێوەچوو، کە 12 ڕۆژی خایاند و تیایدا سەرۆک مام جەلال بە سکرتێری گشتیی ئەو حزبە دیاریکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share