هاتوچۆی هەولێر: بەهۆی خەولێکەوتنی شۆفێرەکەیەوە بارهەڵگرێک وەرگەڕا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی شۆفێری بارهەڵگرێک خەوی لێکەوتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

لە راگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،”کاتژمێر 2:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتریی خێرا، بارهەلگرێک کە ماستی قوتوکراوی بارکردبوو، بەهۆی تیژڕەویی و دەرچون لە خێرایی شەقام، کۆنترۆڵی لەدەستدا و لەپاش خۆکێشانی بەڕاگرەکانی تەنیشت ڕێگاکەدا وەرگەڕا.

بەپێی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، “لەکاتی لێکۆلینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەرکەوت کە شوفێرەکە خەوی لێکەوتووە لە کاتی لێخوڕین، بۆیە قاچی ڕەق بووە لەسەر پایدەر بەوهۆیەوە خێرایی زیاتر بووە و کۆنترۆڵی لەدەستدراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “لە ئەنجامی ڕووداوەکەش شوفێرەکە بەسەختی برینداربوو لەگەڵ کەوتنەوەی زیانێکی زۆری مادی”.

نووسیویەتی، “خەو و شۆفێری دژی یەکن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێمن میرانی: كامێرای پۆینت تو پۆینت بە رێژەی 50 %ی رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، كامێراكانی پۆینت تو پۆینت بە رێژەی 50٪ی رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە.…
زیاتر ببینە

بڵێسە جەبار فەرمان: بۆ هەمواری یاسای بودجە و یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك پێویستە كورد یەك هەڵوێست بێت

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، بۆ هەمواری یاسای بودجە لە…
Total
0
Share