مەزهەر محەمەد: بودجەی ساڵی 2026 ئاڵۆزترین و هەستیارترین بودجەیە لە مێژووی دارایی عێراق

ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بودجەی ساڵی 2026 ئاڵۆزترین و هەستیارترین بودجەیە لە مێژووی دارایی عێراق.

مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت حکومەت وەک هۆکارێک بۆ تێپەڕاندنی کێشە و قەیرانەکان تەماشای بودجەی ساڵی 2026 بکات، گرنگە حکومەت خۆی لە سەرجەم خەرجییە زیادەکان بەدوور بگرێت و هەوڵبدات گەرەنتی مووچە و خەرجیی هاوڵاتییان بکات.

دەشڵێت، بەهۆی کێشەکانی ناوچەکە و داخرانی گەرووی هورمز، هەروەها پەیوەندیی قوڵی ئابوریی عێراق بە بازاڕەکانی نەوتەوە، مامەڵەکردن بە بودجەی ساڵی 2026 بووەتە هەستیارترین و ئاڵۆزترین مامەڵە لە مێژووی دارایی عێراقدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رزگار حاجی حەمە: هانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەدەین بەشداری سەرژمێری گشتیی بکەن

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گرنگی و بایەخەوە لە بایەخی پرۆسەی سەرژمێری…
Total
0
Share