کۆمپانیای مێتا لە ڕیزبەندیی 10 گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان چووەدەرەوە

کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووک لەڕیزبەندیی 10 گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان چووەدەرەوە، بەهۆی تۆمارکردنی خراپترین دابەزینی مانگانە لەپشکەکانیدا.

بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، کۆمپانیای مێتا بە دابەزینی مانگانەی 500 ملیار دۆلار گەورەترین کەمبوونەوەی لەمێژووی خۆیدا تۆمارکرد.

ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیاکە لە پلەی شەشەمی گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهانەوە کشاوەتەوە بۆ پلەی یازدەیەم کۆمپانیا، بەهۆی کاریگەریی لەدەستدانی بەشێکی زۆر لە پشکەکانی لەکاتی داخستنی بازاڕ لەڕۆژی پێنجشەممەدا.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا کۆمپانیاکە دابەزینی زۆری لە پشکەکانیدا تۆمارکردووە، کشانەوەی بەرزیشی لە ئاستی بەکارهێنەرانیدا تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

سەدر: وڵات نادەینەوە دەست گەندەڵكاران و نایفرۆشین بە كەسانی پشت سنوور

بابەتی دواتر

هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوسیا هێرشدەکاتە سەر ئۆکرانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share