دوای نزیکەی دوو هەفتە لە ئەنجامنەدانی هیچ کۆبوونەوەیەک، رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە.
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ بە هەمواری یاسای دەزگای زیندانیانی سیاسیی و یاسای رێکخستنی وزەی نوێبۆوە دەدرێت.
بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای بەرگریی شارستانی بکرێت.
و دواتریش خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پاراستنی ژینگە بکرێت.
