وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، سەرەڕای تەواوبوونی ئەرکەکەی، بەڵام تۆم باراک لە سوریا و عێراق لە ئەرکەکەی بەردەوامدەبێت.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی X نووسیویەتی، تۆم باراک ڕۆڵێکی گرنگ و بێ وێنەی گێڕاوە وەک نێردەی تایبەتی ئێمە بۆ کاروباری سوریا، لە کاتێکدا کە ئەرکەکەی کۆتاییدێت، بەڵام ئەو بەردەوامدەبێت ڕۆڵەکەی خۆی، کە نێردەی سەرۆکی ئەمریکایەوە بۆ کاروباری عێراق و سوریا.
دەشڵێت، شارەزایی و تێگەیشتنی وردی ئەو بۆ ئەجێندای “سەرەتا ئەمریکا”، ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە بەدەستهێنانی دەستکەوت بۆ ناوی وڵاتەکەمان.