بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ دەکرێت بۆ ناوچەکەمان لە کاتەکانی سەرلەبەیانیدا.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرەتا کاریگەریی شەپۆلەکە لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و دواتر تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کاریگەریی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەردەوامدەبێت.
هاوکات کەشناسی ڕاشیگەیاند، سبەی هەینی، پلەی گەرما بە نزیکەی 4 بۆ 6 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.