بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەكیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەیبوو، دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێكرا و جەخت لە چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان كرایەوە.

هاوکات، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر فراوانكردنی هاریكاری و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن لەسەر هەموو ئاستەكان.

سەرۆك بافڵ باسی لە گرنگی بەشداریی كارای كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ژاپۆن لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان كرد و هیوای خواست وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی كوردستان بكەن بۆ بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابوری و رەخساندنی هەلی كار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە بە یاسا حكومەت پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ پاشەكەوتی مووچە حكومەتی هەرێم بە یاسا پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە…
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: داوا لە مامۆستایان دەکەین لە ئەمڕۆوە دەرگای قوتابخانەکان بکەنەوە

بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت، ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە بەردەوامیدان بە بایکۆت لەلایەن مامۆستایانەوە…
Total
0
Share