ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ بریندارێ لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گۆڕستانی شێخ عەبدولڕەحمان، سێ کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ڕێگەی کەلار بۆ گردەگۆزینە، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلکی جۆری نیسان سەنی لە پێچکردنەوەی نزیک گۆڕستانی (شێخ عەبدولڕەحمان)، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و دوو سەرنشینی برینداربوون.

ڕاشیگەیاند، بریندارەکان لەدایکبووی 2010 و 2011 و 2010ـن و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند زانیارییەك لە وەزارەتی كارەباوە بۆ ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە

وەزارەتی كارەبا ڕونكردنەوەیەك لەبارەی پچڕانی هێڵی كارەبا بەهۆی زیاد بەكارهێنانییەوە لەلایەن ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان هەیە بڵاودەكاتەوە. وەزارەتەكە…
Total
0
Share