ئەنجومەنی گوندی کەوتە: گەشتیاران هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەن

ئەنجومەنی گوندی کەوتە هۆکاری ئاگرەکەی ناوچەی نەوڕۆڵی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشکرادەکات.

فایەق حاجی عەلی، ئەنجومەنی گوندی کەوتە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێدەچێت هۆکاری ئاگرەکەی گوندی کەوتەی ناوچەی نەوڕۆڵی، ئەو کۆمەڵە هاوڵاتییە عەرەبە بووبن کە بۆ گەشت و سەیران ڕوویان کردبووە ناوچەکە.

وتیشی، شوێنی ئاگرەکە سەختە و بەردەوامە لە تەشەنەسەندن، لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەمە دووەم جارە ئاگر لەو ناوچەیە دەکەوێتەوە و گەشتیاران هۆکاری کەوتنەوەی هەردوو ئاگرەکە بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share